١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٣٦
ئێران وڵاتێکی گرنگە و دەبێ ‌ڕۆڵی هەبێت لە سەقامگیریی ‌عێراق

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای کۆماری ئێسلامیی ئێران کۆبووه‌وه.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی مه‌کته‌بی ئه‌میر، شه‌ممه‌ عەلی باپیر لە شاری هەولێر، پێشوازیی کرد لە شاندێکی ئێرانی و لە دیدارێکدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ‌و وڵاتی ئێران کراوە.

عەلی باپیر ڕایگەیاند: ئێران وڵاتێکی گرنگ‌ و کاریگەری ناوچەکەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵیشی هەبێ لە سەقامگیریی ‌و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق ‌و  عێڕاقیش ڕێز لە سنوورەکانی بگرێت‌ و ڕێگانەدات خاکی عێراق‌ و هەرێمی کوردستان بۆ دژایەتی هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باسی گرژیی‌و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران کرا، لەوبارەیەوە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە پێمانوایە ئەو دوو وڵاتە گەورەو زلهێزو خاوەن توانای عەسکەریی‌و هەژموونی خۆیانن."

لای خۆیەوە وەفدی ئێران ئاماژەی بە ڕۆڵ‌و پێگەی کۆمەڵی ئیسلامیی لە عێراق‌ و ھەرێمی کوردستان کردووە، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی دۆستایەتیی‌و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ عێراق‌و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش دەپارێزێت.